سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر پاگەندەی ڕۆژنامەی ئەلجریدەی کوێت سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا وتی: ئەو پاگەندەیەی ڕۆژنامەی ئەلجریدەی کوێت وەدرۆ دەخەمەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژنامەی ئەلجریدەی کوێت لە زمانی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە ڕاپۆرتی دابوو کە پێوەندیگەلێک لە نێوان عەباس عێراقچی و ستیڤ ویتکاف گیراوە و دوولایەنەکە لەسەر گەڕانەوە بۆ مێزی دانوستانی ئەتۆمی جەختیان کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پاگەندەی ڕۆژنامەی ئەلجریدەی کوێت لەسەر ئاڵوگۆڕی پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکای وەدرۆ خستەوە.
Your Comment